بەرشەلۆنە پێکانی پێدری راگەیاند

PM:04:29:22/01/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پێکانی پێدری راگەیاندوو و پێشبینی دەکرێت مانگێک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر بە سلاڤیا براگ پێدری لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە.

هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە ناوەراستکارەکە وادەی گەرانەوەی بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارسەرەکان.س

لەلایەکیترەوە رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە پێدری مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەمەش ناتوانێت بەشداری یارییەکانی بارسا بەرامبەر بە ریاڵ ئۆڤیدۆ و کۆپنهاگن و ئێڵچی و مایۆرکا و جیرۆنا بکات و پێشبینی دەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤانتی لە 22ی مانگی داهاتوو بگەرێتەوە یاریگاکان.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 25 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.