لیڤاندۆڤسکی لە15 وەرزە گۆڵە لە چامپیۆنز لیگ تۆماردەکات

AM:11:40:23/01/2026

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی 15 وەرزە گۆڵە لە چامپیۆنز لیگ تۆماردەکات و تەنها سێ یاریزان لە پێشیەوەن لەو ژمارە پێوانەییە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەرە پۆڵەندییە تەمەن 37 ساڵانەکەی یانەی بەرشەلۆنە، لە یاری بەرامبەر سلاڤیا پراگ لە چامپیۆنز لیگ، توانی یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا تۆمار بکات.

لیڤا لە خولەکی 71ی گۆڵی چوارەمی تیپەکەی و کۆتایی یارییەکەی تۆمار کرد و سەرکەوتنی بەرشەلۆنەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ مسۆگەر کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە خولەکی 44دا بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هاتبوو.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی یوفا، لیڤاندۆڤسکی بەم گۆڵە بووە چوارەم یاریزان لە مێژووی خولەکەدا کە لە 15 وەرزی لەسەریەکدا گۆڵ تۆمار بکات، بەمەش ناوی خۆی خستە پاڵ ئەفسانەکانی وەک لیۆنێل مێسی و کەریم بنزیمە بە 18 وەرز و کریستیانو ڕۆناڵدۆ بە 16 وەرز.

ئەم هێرشبەرە ئەزمووندارە کە لە ساڵی 2022 لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارشاوە کردووە، یەکەم گۆڵی لەم پاڵەوانێتییەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆ ماوەی 15 ساڵ بەبێ دابڕان لە بەهێزترین پاڵەوانێتی ئەوروپادا گۆلی تۆمارکردووە.