PM:12:18:23/01/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی
فەرەنسا پاریس رووبەڕووی ئۆکسێر دەبێتەوە و لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر یاریی هەیە.
ئەمشەو هەفتەیەکی نوێی
خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و لە هەفتەی 19ی خولی فەرەنسا و لە
کاتژمێر 10، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی
ئۆکسێر.
پاریس سان جێرمان
کە بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی فەرەنسیدان، دەیەوێت بە
بردنەوەی ئەو یارییە بچێتە پێشەنگی ریزبەندی ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت.
لە بەرامبەردا،
یاریزانانی ئۆکسێر ئامانجیان بردنەوەی ئەو یارییەیە تا بتوانن خۆیان لە پلەکانی
دواوەی ریزبەندی رزگار بکەن و لە ناوچەی دابەزین دووربکەونەوە.
هەر ئەمشەو بەڵام
لە هەفتەی 22ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا
میوانداری یانەی پیسا دەکات.
ئینتەر 49 خاڵی
هەیە و لە پێشەنگی ریزبەندی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدایە، ئامانجی بەدەستهێنانی سێ
خاڵە بە پشتگیری هاندەران تا پێگەی خۆی لە پێشەنگیدا بەهێزتر بکات.
لە خولی ئیسپانیاش لیڤانتی
رووبەڕووی ئێلچی دەبێتەوە و لە خولی ئەڵمانیاش یانەی سانت پاولی میوانداری هامبۆرگ
دەکات.
خ . ک