مانچستەر یونایتد قسەی کۆتایی لەگەڵ برونۆ دەکات

PM:01:38:22/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد قسەی کۆتایی لەگەڵ برونۆ دەکات و دەیەوێت بۆ ساڵیکی دیکەش بمێنێتەوە.

ڕۆب داوسن، ڕۆژنامەنووسی ئی ئێس پی ئێن ئاماژەی بەوەداوە کە کارگێری مانچستەر یونایتد بەنیازە پێش مۆندیالی 2026 لەگەڵ برۆنۆ فێرناندز قسە بکات.

بەرپرسانی یانەکە هیوادارن برۆنۆ لانیکەم بۆ ماوەی ساڵێکی تر لەگەڵ یانەکەدا بمێنێتەوە.

سەرچاوە نزیکەکانی مانچستەر یونایتد ئاماژە بەوە دەکەن کە کارگێری یانەکە داوا لە برۆنۆ فێرناندێز و بریکارەکانی دەکات کە مەبەستەکانیان سەبارەت بە داهاتوو پێش مۆندیال ڕوون بکەنەوە.

برۆنۆ پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە دوای کۆتایی هاتنی بەشداریکردنی لە مۆندیالدا دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەدات.

مان یونایتدیش هەوڵدەدات چارەنووسی برۆنۆ یەکلایی بکاتەوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پێویستیەکانیان بە وردی دیاری بکەن، ئەگەر ئەستێرە پورتوگالییەکە بڕوات، ئەوا یانەکە دەبێت یاریزانێکی جێگرەوەی بۆ بگوازێتەوە.

بەهای بازاڕی ئەستێرەکەی هێڵێ ناوەڕاستی پورتوگال نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە ماوەی داهاتوودا وەڵامی پرسیاری رۆیشتن یان مانەوەی بە تەواوی ئاشکرا دەبێت.