خیسۆس: رۆناڵدۆ سەرکردەیەکی راستەقینەیە

PM:12:13:22/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس جەختیکردەوە کە توانای بردنەوەیان لە هەموو یانەکانی سعودیە هەیە و رۆناڵدۆش سەرکردەیەکی راستەقینەیە.

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسڕ دوای بردنەوەیان لە زەمەک ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکە بەهێز بوو، بەڵام بە شێوەیەکی باش توانییان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

باسی لەوەشکرد، هەر سێ خاڵێک بۆ ئەوان وەک یاری کۆتایی وایە بۆ ئەوەی لە ڕکابەری بمێننەوە بۆ بەدەستهێنانی خولی سعودی، تا کۆتا هەفتەش بەردەوام دەبن لە رکابەرییکردن.

خیسۆس ستایشی رۆناڵدۆی کرد و رایگەیاند کە کریستیانۆ تەنها یاریزانێکی گەورە نییە، بەڵکو سەرکردەیەکی ڕاستەقینەیە لەناو یاریگا، ئەو هەمیشە لە کاتی پێویستدا ئامادەیە.

دەشڵێت: لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم و توانای بردنەوەیان لە هەموو یانەکان هەیە، بەڵام لە بە شێک لە یارییەکان پێوستی بە گۆڕانکارییە لە پێناو دورکەتنەوە لە پێکان.