کۆمپانی: هەنگاو بە هەنگاو بەرەوەپێش دەچین

AM:10:30:22/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی ئاشکراییکرد کە هەنگاو بە هەنگاو بەرەوەپێش دەچن و لەسەر رێگا راستەکەن.

ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونش دوای بردنەوەیان لە سانت جیلواز وتی: ئەرکەکەمان جێبەجێ کرد، دەمانویست ڕاستەوخۆ سەربکەوین بۆ قۆناغی 16 و توانیمان ئەوە بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانزانی یارییەکی ئاسان نابێت، ئەوان تیپێکی زۆر ڕێکخراون و لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزن، پێویست بوو ئارام بگرین تا ئەو کاتەی دەرفەتەکانمان بۆ دەڕەخسێ.

دەشڵێت: تیپەکەم لەسەر رێگایەکی راستە، ئێمە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەچین، گرنگە کە خاوەن کەسایەتییەکی سەرکەوتووین و لە یارییە گرنگەکاندا دەتوانین ئەنجامەکە یەکلایی بکەینەوە.

وتیشی: جەمال موسیالا یاریزانێکی تایبەتە، ئەو جۆرە یاریزانەیە کە دەتوانێت لە یارییە داخراوەکاندا جیاوازی دروست بکات، زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشکەشی دەکات.