AM:09:38:22/01/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە
کە تیپێکی لاوی هەیە و هەمیشە دەیانەوێت ئاستیان بەرزبکەنەوە.
دوای بردنەوەیان لە
سلاڤیا پراگ، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریکردن
لە پراگ زۆر قورس بوو، بە تایبەت بەهۆی سەرماوە، سلاڤیاش زۆر بە باشی یارییان
دەکرد، بەتایبەت لە گواستنەوەی تۆپدا.
وتیشی: فێرمین یاریزانێکی ناوازەیە و دی ئێن ئەی بەرشەلۆنەی
تێدایە، زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵمان مایەوە، هەروەها دەستخۆشی لە ئۆلمۆ و لیڤا دەکەم
چونکە تا کۆتایی شەڕیان کرد بۆ بردنەوە.
دەشڵێت: پێکانی پێدری ناخۆشترین بەشی یارییەکە بوو، نازانم
بە تەواوی چییەتی، بەڵام هەواڵێکی باش نییە و پشکنینی بۆ دەکرێت تاکو وردەکاری
سەبارەت بە پێکانەکەی بزانرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دڵخۆشە بە بردنەوەکە ئامانجیان گەیشتنە
بە 16 خاڵ لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەرکەون بۆ قۆناغی داهاتوو،
تیپێکی گەنجن و هەمیشە دەیانەوێت ئاستیان بەرزتر بکەنەوە.