لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی دووچاری سێیەم یەکسانبوونی لەسەریەک بوو

PM:10:25:14/01/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی دوو خاڵی بەرامبەر پارما لەدەست دا و بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی 16ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنا میوانداری پارمای کرد.

تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا، هەرچەندە تیپەکەی کۆنتی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو.

لە تایمی دووەم، بە هەمان شێوەی نیوەی یەکەم ناپۆلی کۆنترۆڵی تۆپی کرد و باڵا دەستی خۆی پیشاندایەوە، بەڵام بەهێزی بەرگری یانەی میوان رێگری لە تۆماری گۆڵکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ناپۆلی دووچاری سێیەم یەکسانبوونی لەسەریەک بوو، تیپەکەی کۆنتی ئێستا خاوەنی 40 خاڵە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی مایەوە.