وردەکاری گواستنەوەی گالاگێر بۆ تۆتنهام

PM:10:54:14/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی تۆتنهام بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ و تا هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ گالاگێر واژۆکرد.

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گەیشتنە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی گالاگێری ئینگلیزی.

یانەکە خۆشحاڵی خۆی بە واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەو ناوەڕاستکارە دەربڕی و ئەوەشی دوپاتکردەوە کە گرێبەستەکە بۆ ماوەی چوار وەرز و نیو و تا هاوینی 2031 دەبێت، بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکیش نرخی گرێبەستەکە 45 ملیۆن یۆرۆیە.

لای خۆیەوە ئەستێرە ئینگلیزییەکە وتی: من ویستم یاریزانی سپێرزی ئینگلیزی بم و سوپاس بۆ خوا یانەکەش هەمان هەستی هەبوو، زۆر ئاسان بوو، زۆر بە خێرایی ڕوویدا و ئامادەم بچمە ناو یاریگا، بەڕاستی دڵخۆشم کە لەم یانەیەم و دەمەوێت پێکەوە سات و یادگاری تایبەت دروست بکەین.

لە بەرامبەردا تۆماس فرانکی راهێنەری تۆتنهام سەبارەت بە گالاگێری 25 ساڵ دەڵێت: هێشتا گەنجە، بۆیە بواری زۆری هەیە بۆ باشتربوون، بەڵام ئەزموونێکی گەورەی هەیە لە سەرانسەری پریمەرلیگ و لالیگا و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەراش.