PM:10:08:14/01/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەفریقا هەڵبژاردەی سەنیگال بە گۆڵێکی مانێ لە میسری بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەفریقا، هەڵبژاردەی سەنیگال بە سەرکردایەتی مانێ و میسر بە سەرکردایەتی محەمەد سەڵاح رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، سەنیگال کۆنترۆڵی یاریگای کرد و چەند هێرشێکی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی میسر، بەڵام گۆڵی پێ تۆمار نەکرا، لە بەرامبەردا میسر هیچ هەلێکی گۆڵی دروست نەکرد و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان ریتم درێژەی کێشا، تا ئەو ساتەی مانێ بووە سوپەر ستار و تاکە گۆڵی هەڵبژاردەکەی بە شێوەیەکی نایاب لە خولەکی 78 تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێكی بێوەڵام لە سودی سەنیگال کۆتاییهات، بەم ئەنجامە سەنیگال گەیشتە یاریی کۆتایی جامی ئەفریقا.