مان سیتی ئەستێرەیەکی نۆتێنگھام دەکاتە جێگرەوەی رۆدری

PM:05:47:14/01/2026

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی ئەستێرەیەکی نۆتێنگھام فۆرێست دەکاتە ئامانج بۆ جێگرتنەوەی رۆدری.

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، بە راوێژ لەگەڵ پێپ گواردیۆلای راهێنەر، کار دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیاری خولی ئینگلتەرا تا ببێتە جێگرەوەی رۆدری هێرناندێز لە هێڵی ناوەنددا، دوای ئەوەی رۆدری لەم ساڵ و نیوی رابردوودا بەدەست پێکانە دووبارەبووەوەکانیەوە ناڵاندوویەتی، سیتی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی درێژخایەن بۆ ئەو یاریزانە بووەتە کارێکی بەپەلە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە وەرزشییەکان، ئێلیۆت ئەندرسۆن، یاریزانی تەمەن 23 ساڵی یانەی نۆتێنگھام فۆرێست، بووەتە کارە لە پێشینەکانی یانە شین پۆشەکەی مانچستەر، ئەندرسۆن کە دەرچووی ئەکادیمیای نیوکاسڵە و بە 35 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ نۆتێنگھام، لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە، ئەمەش وای کردووە یانەکانی وەک چێڵسی و مانچستەر یونایتدیش چاودێری بکەن، بەڵام وا دیارە مانچستەر سیتی لە هەمووان نزیکترە بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە.

گواردیۆلا و تیمی تەکنیکی سیتی پێیان وایە ئەندرسۆن ئەو یاریزانە نموونەییەیە کە دەتوانێت هاوسەنگی بۆ هێڵی ناوەند بگێڕێتەوە؛ چونکە توانایەکی بەرزی هەیە لە وەرگرتنەوەی تۆپ و بونیادنانی هێرشەکان بە هێمنی و زیرەکی.

یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت پێش ئەوەی نرخەکەی لە بازاڕدا زۆر بەرز بێتەوە، راستەوخۆ لەگەڵ بریکارەکانی یاریزانەکە دەست بە دانوستان بکات، تاوەکو بۆ دەیەی داهاتوو هێڵی ناوەندی یانەکەی بەو بەهرەمەندە ناوخۆییە پارێزراو بکات.