یۆڤانتۆس دەیەوێت ئەزموونی مۆدریچ دووبارە بکاتەوە

PM:04:18:14/01/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی مانچستەر سیتی واژۆ بکات.

ئەم هەنگاوەی یۆڤانتۆس دوای ئەوە دێت کە یانەی میلان لە هاوینی 2025دا سەرکەوتووانە لوکا مۆدریچی تەمەن 40 ساڵی گواستەوە و ئەنجامێکی زۆر باشی پێ بەدەستهێنا، ئێستاش یۆڤانتۆس دەیەوێت بە هەمان شێوە سوود لە ئەزموونی ئەستێرە گەورەکان وەربگرێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بێرناردۆ سیلڤا بڕیاری کۆتایی داوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، ڕیزەکانی مانچستەر سیتی جێبهێڵێت، خۆرخێ مێندێز، بریکاری کارەکانی سیلڤا، دەستی بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا و خولی سعودی، بەڵام بەرپرسانی یۆڤانتۆس گەشبینن کە پڕۆژە وەرزشییەکەی ئەوان دەتوانێت بێرناردۆ قایل بکات ڕوو لە تۆرینۆ بکات.

بێرناردۆ سیلڤا کە تەمەنی 31 ساڵە، بەراورد بە مۆدریچ نۆ ساڵ گەنجترە، ئەمەش وای کردووە یۆڤانتۆس بە هیواوە سەیری ئەم گرێبەستە بکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی یانەکەی.