PM:03:29:14/01/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ کاریگەری لەسەر
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەبووە.
دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی
ریاڵ مەدرید، کاریگەرییەکی راستەوخۆو ئەرێنی لەسەر دانوستانەکانی نوێکردنەوەی
گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەبێت کە بڕیارە بەم زووانە دەست پێ بکەنەوە.
ئەو ناکۆکییە قووڵەی لە نێوان ڕاهێنەرە
ئیسپانییەکە و ئەستێرە بەڕازیلییەکەدا هەبوو، یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی
لاوازبوونی پێگەی ئەلۆنسۆ؛ ڤینیسیۆس هەستی دەکرد لەلایەن ڕاهێنەرەوە بەهای پێویستی
پێنادرێت، تەنانەت گەیشتبووە ئەو بڕوایەی ئەگەر ئەلۆنسۆ تا هاوین بمێنێتەوە، ئەو
ڕیزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
گرژییەکان ئەو کاتە گەیشتنە لوتکە کە لە یاری
کلاسیکۆدا کاتی گۆڕینی، ڤینیسیۆس بە تووڕەییەوە وتی: هەمیشە من باشترە ئێرە
جێبهێڵم، چونکە نەیدەتوانی تێبگات بۆچی سەرەڕای پابەندبوونی بە ڕێنماییەکان،
ڕاهێنەر زۆرترین جار ئەو دەگۆڕێت یان دەیخاتە سەر کورسی یەدەگ، لە کاتێکدا کیلیان
ئیمباپێ لە هەموو یارییەکاندا بەشدار دەبوو.
هەرچەندە لە کۆتاییەکاندا پەیوەندییان کەمێک هێور
بووەوە، بەڵام ئێستا بە ڕۆشتنی ئەلۆنسۆ، ڕێگەکە تەواو تەخت بووە بۆ ئەوەی ڤینیسیۆس
و یانەی شاهانە بگەنە رێککەوتن و گرێبەستەکەی کە لە 2027 کۆتایی دێت، نوێ بکەنەوە.