PM:01:06:14/01/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فابیان رۆیز نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 درێژ بکاتەوە.
پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی رۆیز لەگەڵ پاریس سان جێرمان تەنها ساڵێکی ماوە هەربۆیە بەرپرسانی تیپەکە دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ درێژکردنەوەی ماوەکەی.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە کە پاریس و فابیان رۆیز گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ناوەراستکارەکە بڕیاری مانەوەی داوە لە یانەکەی و بەم نزیکانە واژۆ لەسەر گرێبەستێک دەکات کە تاوەکوو ساڵی 2029 بەردەوامی دەبێت.
لەلایەکیترەوە هۆکاری مانەوە فابیان دەگەرێتەوە بۆ لویس ئینریکی راهێنەر،چونکە ئەو ناوەراستکارە وای دەبینی لەگەڵ ئینریکی باشترین ساتی یارییکردنی پێشکەش دەکات.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 155 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و 24 ئەسیست تۆماربکات.