AM:11:18:14/01/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ ئاماژەی بەوەکرد کە سووپاسی هاندەرانی ریاڵ
مەدرید دەکات و راهێنەرایەتی کردنی ئەم تیپە شەرەفێکی گەورەبووە.
چابی ئەلۆنسۆ پاش جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید لە تۆری
ئێکسی تایبەت بەخۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەم قۆناغە
پیشەگەرییەی کۆتایی هاتووە.
راهێنەرەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئەنجامەکانی وەک
پێویست نەبووە و ئەوەی کارییان بۆ کردووە بەدەستیان نەهێناوە.
ئەلۆنسۆ وتیشی کە سوپاسی یانە و یاریزانەکانم دەکەم،
بەڵام لەسەرووی هەموویانەوە سووپاسی هاندەرانی ریاڵ مەدرید دەکەم کە بەردەوام
پشتگیرییان دەکردم.
چابی ئەلۆنسۆ لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی بەوپەڕی رێز و
شانازییەوە ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵم چونکە تادواسات هەوڵی خۆمم دا.
راهێنەرە ئیسپانییەکە هاوینی رابردوو لە بایەر
لیڤەرکوزنەوە پەیوەندیکرد بە یانەی شاهانەوە بەڵام پاش شەش مانگ بە رێککەوتن لەگەڵ
تیپەکەی وازهێنانی راگەیاند.