AM:01:14:14/01/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئیتاڵیا ڕۆما بەرامبەر تۆرینۆ شکستی هێنا و ماڵئاوایی کرد.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا، ڕۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆرینۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی میوان سەرکەوتوو بوون لە گۆڵ تۆمارکردن و لە خولەکی 35 لەڕێگەی چی ئادامسەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، ڕۆما توانیان لە خولەکی 46 لەڕێگای هێرمۆسۆوە گۆڵی یەکسان تۆماربکەن، بەڵام لە خولەکی 53 ئادامس دووبارە تۆرینۆی پێشخست، سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی 82 ئارێنا توانی ئەنجامەکە بۆ ڕۆما یەکسانبکاتەوە، بەڵام لە خولەکی 90 ئیمریهان گۆڵی بردنەوەی بۆ تۆرینۆ تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەبردنەوەی تۆرینۆ کۆتایی پێهات و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، ڕۆماش ماڵئاوایی کرد.