AM:01:10:14/01/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کاراباو مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە نیوکاسلی بردەوە و هەنگاوێک نزیکبووەوە لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی.
لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیوکاسل یونایتد.
لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی مان سیتی بە هێرشبردن دەستیانپێکرد بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 53 و 98 سێمینۆ و رایان شەرقی دوو گۆڵیان بۆ مان سیتی تۆمارکرد.
سەرەنجام مانچستەر سیتی یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و هەنگاوێک لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی نزیکبووەوە، بڕیاریشە یاری گەڕانەوە لە یاریگای مانچستەر سیتی ئەنجامبدرێت.
خ . ک