فیفا پێش مۆندیال گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای گەرەوکرد واژکردووە

PM:11:49:13/01/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا پێش مۆندیال گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای گرەوکردن ئەنجامداوە و ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بە سەرۆکایەتی جیانی ئینفانتینۆ، بەهۆی واژۆکردنی گرێبەستێکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی گرەوکردن رووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ڕەخنە بووەتەوە، ئەمەش تەنها چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.

گرێبەستەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و تا ساڵی 2029 بەردەوام دەبێت، تێیدا رێگە بە کۆمپانیای ستاتس پێرفۆرم و تۆڕی ئۆپتا دەدات کە مافی بڵاوکردنەوەی داتا و ئامارەکان و تەنانەت پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەکانی مۆندیال بۆ کۆمپانیاکانی گرەوکردن دابین بکەن.

 ئەم هەنگاوەی فیفا بە دووڕوویی وەسف کراوە، چونکە بەپێی یاسا ئەخلاقییەکانی خودی فیفا، هەموو جۆرە بەشدارییەکی یاریزانان و بەرپرسان لە کارەکانی گرەوکردن و قومار بە توندی قەدەغەیە.

فیفا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم رێککەوتنە مافی تایبەت بە هەزاران یاری لە وەرزێکدا دەبەخشێتە کەرتە پەیوەندیدارەکان، بەڵام بڕی پارەی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکردووە.

 ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە مۆندیالی 2026 بۆ یەکەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت زۆرترین داهات و بینەر کۆبکاتەوە.