PM:10:55:13/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە ئیتیحاد
دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵ زەمەک یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی
15ی خولی سعودیە، یانەی زەمەک لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیتیحادی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی
هەردوو یانە لەیەکەوە نزیک بوو، یانەی خاوەن یاریگاش توانی لە خولەکی 37 گۆڵی یەکەم
تۆماربکات، دواتریش لە خولەکی 45 شانقێتی ئەنجامەکەی بۆ ئیتیحاد یەکسانکردەوە و
ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی
ئیتیحاد هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون،
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.
لە ئێستاشدا بنزیمە و
هاوڕێکانی 27 خاڵیان هەیە لە پلەی شەشەم، زەمەکیش خاوەنی 10 خاڵن لە پلەی 14یەم.