PM:10:45:13/01/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی دوپاتیکردەوە خۆی بە گواردیۆلا بەراورد
ناکات و دوانەی ریبێری و رۆبنیشی لە دوانەی دیاز و ئۆلیسێ بەباشتر دانا.
ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایەرن میونشن، پێش
یارییەکەی کۆڵن رایگەیاند کە هیوادارە ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکان نیشانی دەدەن
بەردەوام بێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە یاریکردن لە کۆڵن ئاسان نییە، بەڵام متمانەی
تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە.
وتیشی: ئەگەر بدۆڕێین، دەرفەتێکی گەورەمان لەدەست
داوە، دۆڕان هەمیشە لە تۆپی پێدا ئەگەرێکی کراوەیە بەڵام من نامەوێت هیچ دەرفەتێک
بەفیڕۆ بدەم و ئەمەش پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ ئێمە.
سەبارەت بە پێکانەکان، کۆمپانی باسی لەوە کرد کە
واقیعی تۆپی پێ وایە نازانیت لە داهاتوو چی روودەدات؛ چونکە دەیڤز ئامادەبووە
بەڵام دواتر نەخۆش کەوتووە، هیوایشی خواست جەمال مۆسیالا بەزوویی بگەڕێتەوە و کاتی
پێویستی پێ بدرێت بۆ گەڕانەوەی باری ئاسایی لاشەی خۆی.
کۆمپانی
ڕەتیکردەوە خۆی بە پێپ گواردیۆلا بەراورد بکات و وتی: ئەو بەراوردکارییە مەحاڵە،
من لەبەر ئەوەی خۆم یاریزان بووم باشتر لە یاریزانەکان تێدەگەم، بۆیە بایەخ بە ریکۆردە
مێژووییەکان نادەم و تەنها خاڵی یارییەکان بۆ من گرنگە.
لە کۆتاییدا، کاتێک دەربارەی بەراوردکردنی لویس
دیاز و ئۆلیس بە دووانەی مێژوویی رۆبن و ڕیبێری پرسیاری لێکرا، باسی لەوەکرد، ئەوە
بەراوردێکی سەختە چونکە ئەو دووانە مێژووییە بۆ چەندین ساڵ لە ئاستێکی بەرزەدا
بوون و یاریزانە لاوەکانی ئێستای بایەرن هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە، بەڵام
ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن، لە داهاتوودا دەتوانن مێژوویەکی گەورە بۆ خۆیان
بنووسنەوە.