PM:09:17:13/01/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمۆ وەک رکابەرێکی سەرسەختی بەرشەلۆنە
دەرکەوتووە و دەیەوێت بێرناردۆ سیلڤا بگوازێتەوە.
گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤای تەمەن 31 ساڵان لە
حوزەیرانی 2026 لەگەڵ مانچستەر سیتی کۆتایی دێت، بەڵام یاساکان رێگەی پێ دەدەن لە
ئێستاوە دانوستان لەگەڵ یانەکانی تر بکات، ئەمەش وای کردووە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی وەک
رکابەرێکی سەرسەختی بەرشەلۆنە دەربکەوێت بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی.
یانەکە بە راهێنەرایەتی سیسک فابریگاس، پڕۆژەیەکی
سەرنجڕاکێشی بۆ سیلڤا ئامادە کردووە و دەیەوێت سوود لە ئەزموونی نۆ وەرزی ئەو
یاریزانە لەژێر دەستی گواردیۆلا وەربگرێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە خولی ئیتاڵی.
لە
لایەکی ترەوە، بەرشەلۆنە ئەم هەلە بە زێڕین دەبینێت، چونکە گواستنەوەی یاریزانێکی
ئاستبەرز بەبێ پارەی کڕین لەگەڵ بارودۆخی دارایی ئێستای یانە کەتەلۆنییەکە
دەگونجێت.
هەرچەندە پێشتر باس لەوە دەکرا کە نرخی سیلڤا 40
ملیۆن یۆرۆ بێت، بەڵام تەواوبوونی گرێبەستەکەی هاوکێشەکەی گۆڕیوە و ئێستا هەردوو
یانە کێبڕکێ دەکەن تاوەکو بە مووچەیەکی باش سیلڤا رازی بکەن بۆ وەرزی داهاتوو.