PM:07:05:13/01/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری بن وایت بێت لە زستاندا و داوای
50 ملیۆن پاوەندیش دەکات بۆ فرۆشتنی.
یانەی ئارسیناڵ ئامادەکاری دەکات بۆ شۆککردنی یانەی ئیڤەرتۆن و بە
فەرمی دەرگای بەڕووی فرۆشتنی بێن وایتی بەرگریکاری داخست، چونکە سەرەڕای کەمیی
خولەکەکانی یاریکردنی لەم وەرزەدا، مایکڵ ئارتێتا هێشتا وەک توخمێکی سەرەکی و بێ
ڕکابەر لە پلانەکانیدا دەیبینێت.
دوای ئەوەی ئیڤەرتۆن هەوڵیدا
سوود لە دۆخی وایت وەربگرێت بۆ پڕکردنەوەی کونی باڵی ڕاستی بەرگرییەکەی، ئارسیناڵ پێی
راگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە لە نیوەی وەرزدا دەستبەرداری ئەم
یاریزانە ببێت کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 درێژەی هەیە.
هەرچەندە درەوشانەوەی یوریان تیمبەر و هاتنی یاریزانانی نوێ وەک
هینکاپی و موسکێرا پێگەی وایتیان تا رادەیەک لەرزۆک کردووە، بەڵام ئارسیناڵ
پێداگیرە لەسەر ئەوەی کە هیچ دەستەوارەیەک وەرناگرێت کە لەو 50 ملیۆن پاوەندە
کەمتر بێت پێشتر بۆ کڕینی خەرجی کردووە.
هەروەها
یانەکە نایەوێت لەم قۆناغە هەستیارەی ململانێی خولەکەدا سەقامگیریی پێکهاتەکەی تێک
بدات.