میلان لەگەڵ ماینان گەیشتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

PM:02:48:07/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی میلان مەرجەکانی ماینانیان جێبەجێ کردووە و نزیکن لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی چەندین جار گفتوگۆیان لەگەڵ مایک ماینانی گۆڵپارێزی یانەکەیان کردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام نەدەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵیدا.

پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتاییدا بەرپرسانی میلان لەگەڵ گۆڵپارێزە فەرەنسیەکەیان گەیشتنە رێککەوتن و بەم نزیکانە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2031 رادەگەیەنرێت.

ئەو پێگەیە دەڵێت، یانە ئیتاڵیەکە رازیبوون مەرجەکانی ماینان جێبەجێ بکەن کە گرنگترینیان زیادکردنی مووچەکەی بوو، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی بگەنە رێککەوتن.

رونیشیکردووەتەوە، مووچەی ساڵانەی گۆڵپارێزە فەرەنسیەکە پێنج ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ دەبێت کە ئەوەش هەمان رێژەی مووچەی رافاێل لیاوە کە لە یانە ئیتاڵیەکە وەریدەگرێت.

لە ماوەی رابردووشدا، جەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بە نمونەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد و ئینتەر میلان چاودێری بارودۆخی مایک ماینانیان دەکرد و دەیانویست بیگوازنەوە ئەگەر بڕیاری رۆیشتنی لە میلان بدات.

خ . ک