PM:09:07:12/01/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەشێوەیەکی
فەرمی چابی ئاڵۆنسۆ و ریاڵ
مەدرید رێککەوتنی نێوانیان هەڵوەشاندەوە و ئەو راهێنەرە لە ئەرکەکەی بەردەوام
نابێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، کە بە
رێککەوتنی هەردوولا بڕیاریانداوە گرێبەستی چابی ئاڵۆنسۆ هەڵبوەشێننەوە و چیرۆکی
چابی و تیپەکەیانکۆتایی هات.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەلۆنسۆ وەک
ئەفسانەیەکی گرنگی تیپەکەیان دەمێنێتەوە و بەردەوام لای هاندەرانی یانەی شاهانە
خاوەنی رێز و شکۆ دەبێت.
ئەلۆنسۆ لە
سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 34 یاریی سەرپەرشتی ریاڵ مەدریدی کرد،
24 یاریی بردەوە، 4 یاریی یەکسانبوو و 6 یارییشی دۆڕاند.
لەلایەکیترەوە شکستی یاریی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بە
بەرشەلۆنە و لەدەستدانی نازناوەکە بەتەواوی بووە هۆکاری ئەوەی ئەو راهێنەرە
ئیسپانییە و ریاڵ مەدرید نێوانیان کۆتایی پێبێت.