ئایا مێسی دەچێتە لیڤەرپوڵ؟

PM:03:42:06/01/2026

464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ بیرۆکەی گواستنەوەی مێسی بۆ ماوەیەکی کورت هەیە بەڵام چەند بابەتێک رێگری لەو گرێبەستە دەکەن.

رۆژنامەی رۆسینکۆپی بەڕیتانی بە پشتبەستن بە هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵ بەیەوێت بە شێوازێکی تایبەت لیۆنێل مێسی بگوازێتەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكریاکردووە، پلانی بەرپرسانی لیڤەرپوڵ بەشێوەیەکە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بۆ ماوەیەکی کورت بگوازنەوە تا ئەو کاتەی خولی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە.

نوسیویەتی، ئەم بابەتە جۆش و خرۆشیەکی زۆری لەنێو هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ دروستکردووە هەرچەندە خۆشیان دڵنیان لەوەی کە ئەستەمە ئەو بابەتە روبدات.

رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، چوونی مێسی بۆ لیڤەرپوڵ زۆر قورسە و کارێکی هوەروا ئاسان نییە بە چەند هۆکارێک کە گرنگترینیان بابەتی دارایی و مووچەی زۆری ئەو یاریزانەیە لەگەڵ توانا جەستەییەکەی ئێستای کە ئەستەمە بتوانێت ئاستێکی نایاب لەگەڵ خێرایی پریمەر لیگ پێشکەش بکات.

رونیشیکردووەتەوە، مێسی لەپێناو بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 پێویستی بەوەیە کە لەم چەند مانگەدا پارێزگاری لە توانا جەستەییەکەی بکات بەهۆی ئەوەی خولی ئەمریکا کۆتاییهاتووە، لەبەرئەوە ئەگەری چوونی بۆ خولێکیتر یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی ئێستا هاوشێوەی دەیڤد بێکهام کە بە خواستنی کورتخایەن یاریی بۆ یانەی ئەی سی میلان کردووە لە رابردوودا کاتیک لە خولی ئەمریکا بووە.

خ . ک