PM:10:34:12/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودییە هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
نەسری بردەوە و پێشەنگی قایمترکرد.
لە یارییەکی هەفتەی 15ی خولی سعودییە هیلال لە یاریگای
خۆیدا میوانداری لە نەسر کرد.
لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باشتربوون و لە چەندین بۆنەدا
نزیکبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بەڵام تاوەکوو خولەکی 42 سەرکەوتوونەبوون کاتێک
لەو ساتەدا رۆناڵدۆ توانی نەسڕ بە گۆڵێکی نایاب پێشبخات.
سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵەی کریستیانۆ
لەبەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەهێزتربوو بەجۆرێک هیلال توانیان
لە خولەکی 57 بەلێدانی سزا لەرێگەی سالم دۆسەری ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
پاشان ناوبژیوان لە خولەکی 60 نەواف عەگیدی گۆڵپارێزی
نەسڕی بەکارتی سوور کردە دەرەوە ئەمەش ئەرکی خاوەنی ماڵی ئاسانترکرد.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 81 کاتێک کەنۆ توانی
دووەم گۆڵ بۆ هیلال تۆماربکات و تیپەکەی بۆ یەکەمینجار لە یارییەکەدا پێشبخات.
پاشان لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو خاوەن ماڵ لەرێگەی
نیڤێسە توانیان گۆڵی سێیەم و دڵنایی تۆماربکەن.
سەرئەنجام یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
بەرژەوەندی هیلال کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو بەم ئەنجامە ژمارەی
خاڵەکانیان گەیاندە 38 خاڵ و لە پلەی یەکەمدان و نەسریش بە 31 خاڵ پلەی دووەمی
گرتووە.