PM:01:41:07/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆرتمۆند رازیبووە شلۆتەربێک بە ریاڵ
مەدرید بفرۆشێت بەرامبەر بڕێک پارە و گۆنزالۆ گارسیا.
تۆڕی دیڤینسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاویکردەوە،
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید پێداگرن لەسەر گواستنەوەی نیکۆ شلۆتەربێکی بەرگریکاری
یانەی بروسیا دۆرتمۆند.
تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، یانەی بروسیا
دۆرتمۆند ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان ببن بۆ یانەی
شاهانە بەڵام مەرجێکی قورسیان لەسەر ئەو بابەتە هەیە.
ئاماژەی بەوەداوە، یانە ئەڵمانیەکە نرخی
ئەو یاریزانەی بە 70 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت نیوەی ئەو
پارەیە بدات و یاریزانێکی تریش تێکەڵی گریبەستەکە بکات.
لە بەرامبەردا کارگێڕی دۆرتمۆند مەرجە
قورسەکەیان بە یانە ئیسپانیەکە وتوە ئەویش بەرامبەر دەستبەرداربوون لە شلۆتەربێک
ئەویش بەرامبەر بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری یانەکەیان.
رونیشیکردووەتەوە، یانە ئەڵمانیەکە زۆر
سەرسامن بە ئاست و تواناکانی گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری ریاڵ مەدرید لەبەرئەو
داوایان کردووە ئەو یاریزانەش تێکەڵی گرێبەستەکە بکرێت.
خ . ک