PM:06:47:12/01/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نهێنییەکی دراماتیك ئاشکرا دەبێت سەبارەت بە
رەتکردنەوەی پاریس سان جێرمان لەلایەن رۆناڵدۆوە.
دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر رۆیشتنی لە ریاڵ
مەدرید، پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی بازاڕی گواستنەوە لادرا و
پاتریس ئێڤرای فەڕەنسی و هاوڕێی نزیکی ڕۆناڵدۆ زانیاری سەرسامکەری ئاشکرا کرد و رایگەیاند،
لە هاوینی 2018 و دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لیڤەرپوول، دۆن زۆر
نزیک بووە لەوەی درێسی پاریس سان جێرمان بپۆشێت و تەنانەت پێشنیاری ئارسیناڵ و
چێڵسیشی لەسەر مێز بووە، بەڵام لە کۆتا ساتدا بڕیاری دا روو لە یوڤێنتوس بکات.
بەپێی گێڕانەوەکانی ئێڤرا، پاریس ساڵانێکی زۆر
خەونی بە گواستنەوەی رۆناڵدۆوە دەبینی و تەنانەت ئەم خولیایەی یانە فەڕەنسییەکە لە
ساڵی 2012 ببووە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی گەورە لە نێوان کریستیانو و فلۆرێنتینۆ
پێرێزدا، بەڵام ئەستێرە پورتوگالییەکە هەمیشە بڕیارە قورسەکانی لە نێوان عەقڵ و
سۆزدا داوە، وەک چۆن لە ساڵی 2021یشدا جارێکی دیکە ناوی پاریس هاتەوە پێشەوە بەڵام
ئەو بڕیارێکی سۆزداری دا و گەڕایەوە بۆ مانچستەر یونایتد.
دواتریش لە کۆتاییدا لە مێرکاتۆی 2023 بە
گرێبەستێکی مێژوویی رووی لە یانەی نەسڕی سعوودی کرد و توانی مێژووی تۆپی پێ لە
ناوچەکە بگۆڕێت.