PM:07:35:12/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیتۆ ستایشی مەغریبی کرد سەبارەت بە بەڕێوەچوونی
جامی ئەفریقا و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ هەڵبژاردەکە خواست.
ساموێل ئیتۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کامیرۆن،
پەیامێکی فەرمی ئاراستەی فەوزی لەقجەع، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی مەغریب کرد و
تێیدا ستایشی میوانداریی گەرم و کوالیتی بەرزی رێکخستنی پاڵەوانێتیی جامی
نەتەوەکانی ئەفریقای کرد لەلایەن مەغریبەوە.
ئەم پەیامە دوای ئەوە هات کە هەڵبژاردەی کامیرۆن
لە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە مەغریبی خاوەن ماڵ
دۆڕا و ماڵاوایی لە کێبڕکێکان کرد.
ئیتۆ لە
نامەکەیدا کە لە رێگەی ماڵپەڕی ئەفریقا سۆکەرەوە بڵاوکراوەتەوە، بە ناوی خۆی و
شاندی وڵاتەکەیەوە پیرۆزبایی وەرزشی لە مەغریب کرد و ڕێزی خۆی بۆ ئەنجامی ناو
یاریگا دەربڕی، هاوکات جەختی لە گرنگیی گیانی وەرزشی، یاریی خاوێن و ئەو
پەیوەندییە مێژوویی و پتەوانە کردەوە کە هەردوو یەکێتییەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.