PM:05:25:12/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیتیحاد بڕیارێکی چارەنووسساز لەسەر کەریم بنزیما
دەدات و دەیەوێت تا 2028 لە جەدە بیهێڵێتەوە.
کارگێڕی یانەی ئیتیحادی سعوودی هەنگاوە
کردارییەکانی بۆ پاراستنی گەورە ئەستێرە و کاپتنی تیپەکە، کەریم بنزیمای فەرەنسی
دەستپێکردووە و بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەبارەی داهاتوویەوە داوە.
بەپێی
زانیارییەکانی نیکۆلا شێرای رۆژنامەنووسی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەکان، یانەی ئیتیحاد
بە فەرمی دەستەوارەیەکی نوێی خستووەتە بەردەم بنزیما بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی کە لە
کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت، تا هاوینی ساڵی 2028 درێژ بکاتەوە.
ئەم هەنگاوە خێرایەی کارگێڕی ئیتیحاد بۆ ئەوەیە رێگری
بکەن لەوەی هیچ یانەیەکی تر سوود لە ماوەی ئازادی یاریزانەکە وەربگرن، بەتایبەت کە
بنزیما خۆشی ئارەزووی مانەوەی نیشانداوە بەو مەرجەی مەرجە نوێیەکان لەگەڵ
ویستەکانیدا بگونجێن.
بنزیما
کە لەوەتەی هاتووەتە نێو ریزەکانی ئیتیحاد لە 79 یاریدا 53 گۆڵی تۆمارکردووە و 17
ئەسیستیشی هەبووە، ئێستا کلیلی سەرەکی پڕۆژەی داهاتووی یانەکەیە و هاندەرانی جەدەش
بە پەرۆشەوە چاوەڕێی واژۆکردنی گرێبەستی نوێی ئەم ئەستێرە فەرەنسییە دەکەن.