PM:06:05:12/01/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
محەمەد سەڵاح مێژوو دەنووسێتەوە؛ لە رووی ژمارەی
گۆڵ و ئەسیستەوە مێسی و رۆناڵدۆ تێدەپەڕێنێت.
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی درەوشاوەی یانەی
لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی میسر، ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی نوێی تۆمارکرد و لە رووی
خێرایی گەیشتن بە 100 بەشداری گۆڵ و پێش هەردوو ئەفسانە لیۆنێل مێسی و کریستیانو رۆناڵدۆ
کەوت.
سەڵاح لە یاری قۆناغی هەشتەمی جامی نەتەوەکانی
ئەفریقا بەرامبەر کۆتدیڤوار، توانی ژمارەی بەشدارییە گۆڵەکانی واتا گۆڵ و ئەسیست
بگەیەنێتە 100 دانە لە کۆی 111 یاری نێودەوڵەتی، لە کاتێکدا مێسی بە یاری 122 و رۆناڵدۆ
بە یاری 136 گەیشتبوونە ئەو ژمارەیە.
ئەم یاریزانە تەمەن 33 ساڵە کە ئێستا میسری
گەیاندووەتە قۆناغی پێش کۆتایی، تەنها هەنگاوێکی ماوە بۆ بەدیهێنانی گەورەترین
خەونی کە بردنەوەی نازناوی ئەفریقایە و دووپاتی کردەوە کە تا کۆتا سات دە جەنگن بۆ
ئەوەی لە 18ی کانوونی دووەمدا جامی پاڵەوانێتییەکە بەرز بکەنەوە.
سەڵاح
بەم دەستکەوتە ناوی خۆی لە ڕیزی گەورەکانی وەک پێلێ و نێیمار جێگیر کرد و سەلماندی
کە نەک تەنها لە ئەوروپا، بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش مەکینەیەکی راستەقینەی
گۆڵ تۆمارکردنە.