فلێک: شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم

AM:09:19:12/01/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند شانازی بە تیپەکەیەوە دەکات و شایەنی بردنەوەی کلاسیکۆ و بەدەستهێنانی نازناوەکە بوون.

پاش بردنەوەیان لە یاریی کلاسیکۆ، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، لە قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتاییدا هەمان شتی بینی هەموو شتێک خەیاڵی بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵخۆشە بەو سەرکەوتنە و دڵخۆشم بە سەرکەوتن بۆ جاری دووەم لەگەڵ تیپەکەی لە سعودیە، کەش و هەوا و ژینگەکەی نایاب و ناوازەن، هەموو شتێک لێرە نایاب و سەرنجڕاکێشە.

فلێک وتیشی: بەڕاستی شانازی بە تیمەکەوە دەکەم پێم وایە یارییەکی نایابمان کرد، ئێمە دەزانین کە لەم ئاستەدا کوالیتییەکی زۆرمان هەیە، ڕیاڵ مەدریدیش بە هەمان شێوە، بەڵام لە کۆتاییدا پێموایە ئێمە شایەنی بردنەوە بووین.

دەربارەی رافینیا دەڵێت: عەقڵیەتی ئەو باوەڕپێنەکراوە، کاریگەری لەسەر هەموو تیپەکە دەبینی، هەلی یەکەمی لەدەستدا، بەڵام لە دووەمدا گۆڵی تۆمارکرد و متمانەی بە تیپەکە بەخشی.