یانەیەکی گەورە تیۆی دەوێت

PM:05:48:04/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیۆ هێرناندێز نزیکە لەرێگەی یۆڤانتۆسە بگەرێتەوە خوڵی ئیتاڵیا لەم گواستنەوەی زستانەدا.

تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری یانەی هیلال ئامانجێتی بگەرێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن بەتایبەت بۆ خوڵی ئیتاڵی.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرگریکارە دانوستانەکانی لەگەڵ یۆڤانتۆس دەستپێکردووە و هەنگاوی باشیشیان بڕیوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر هەیە بەشێوەی خواستن تیۆ لەم زستانەدا ڕووبکاتە یۆڤانتۆس و لەهەمان کاتدا بڕگەی کڕینەوەش لە گرێبەستەکەیدا زیاد بکەن و لە هاویندا بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری ببێتە یاریزانی خانمە پیرەکە.

ئامانجی تیۆ هێرناندێز بەشداریکردنە لە جامی جیهانی بەشێوەیەکی سەرەکی، چونکە وای دەبینی ئەم شەش مانگە پێویستە لە خولێکی باشتر لە خولی سعودیی یاریی بکات.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ هیلال بەشداری 19 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.