PM:02:32:10/07/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێلیتاو ئاماژەی بەوەکرد یارییەکی زۆر خراپیان
ئەنجامداوە بەڵام دڵخۆشە بەوەی توانیوێتی بگەرێتەوە یاریگاکان.
ئیدیر مێلیتاو پاش گەرانەوەی لە پێکانە قورسەکەی یەکەم
یاریی بەدرێسی ریاڵ مەدرید ئەنجامدا و لە تایمی دووەم چابی ئەلۆنسۆ بەشداری پێکرد.
لای خۆیەوە یاریزانەکە سەبارەت بە ئاستی یانەکەی وتی لە
تایمی یەکەمدا زۆرخراپبووین و دوو هەڵەی گەورەمان ئەنجامدا.
وتیشی بێگومان هەڵەکردن بەشێکە لە تۆپی پێ و هەموان
دەزانن ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر و رائول ئەسینسۆ چۆن یاریزانێکن و تواناکانیان چەندە.
مێلیتاو جەختی لەوەکردەوە کە زۆر دڵخۆشە بەگەڕانەوەی بۆ
یاریگاکان پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان و ئێستا هەست بەباشی دەکات و ئامادەیە بۆ
یارمەتیدانی هاوڕێکانی.
ئەستێرە بەرازیلییەکە بەردەوامبوو لە قسەکانی و وتی
لەژووی جل گۆڕین چابی ئەلۆنسۆ پێی وتین سەرمان بەرزبکەینەوە چونکە لەداهاتوودا
قەرەبووی ئەم شکستە بەباشی دەکەینەوە.
لە کۆتاییدا بەرگریکارە بەرازیلییەکە ئاماژەی بەوەکرد لە
ریاڵ مەدرید دڵخۆشە و بەردەوام دەبێت لە پۆشینی درێسی باشترین یانەی مێژوو.