بەرشەلۆنە گرێبەستی یاریزانێکی نوێ دەکاتەوە

PM:06:46:22/09/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دڵخۆشن بە ئاستی فیران تۆرێس و ئامادەن گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی زیاتر نوێ بکەنەوە.

پاش ئەو سەرەتا نایابەی لەم وەرزە فیران تۆرێس لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشکەشی کردووە بەتەواوی وای لە بەرپرسانی بلەوگرانا کردووە بیر لەوە بکەنەوە بۆماوەیەکی درێژ گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە یانە کەتەلۆنییەکە ئامانجیانە گرێبەستی تۆرێس تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 درێژ بکەنەوە.

لەلایەکیترەوە هێرشبەرەکەش لە بلەوگرانا دڵخۆشە ئەمەش کارئاسانی تەواو دەکات بۆئەوە بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی ماوەیەکی زۆری نەوێت.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 164 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 48 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات و پاش هاتنی هانسی فلێکیش بووەتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی تیپەکە.