PM:06:24:23/09/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلڤارێز بیری لە جێهێشتنی ئەتلەتیکۆ کردووەتەوە
و بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵیش چاودێری دەکەن.
پێگەی فیچاجێس بڵاویکردەوە، جولیان
ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی هەست بە نیگەرانیەکی زۆر دەکات بە یارییکردن لە ژێر
دەستی دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید.
پێگەکە رایگەیاندووە، ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە
بیری لەوە کردووەتەوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ساڵی 2026 ریزەکانی یانە ئیسپانیەکە جێبهێڵێت
و ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.
نوسیویەتی، لە ئێستادا دوو یانە کێبڕکێی
ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکەن کە ئەوانیش یانەکانی لیڤەرپوڵی
ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانین کە دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.
رونیشیکردووەتەوە، خوان لاپۆرتا دەیەوێت
گواستنەوەی ئەو یاریزانە وەک بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی بەرشەلۆنە
بەکاربهێنێت، لیڤەرپوڵیش دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح کە ئەگەری
رۆیشتنی هەیە.
لە کۆتاییدا دوپاتیکردەوە، بەرپرسانی یانە
ئەتلەتیکۆ مەدرید بەنیاز نین دەستبەرداری جولیان ئەلڤارێز ببن بەڵام ئەگەر 120
ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکرێت ئەوا بە فرۆشتنی رازیدەبن.
خ . ک