PM:07:16:23/09/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە شانازی بە یاریزانەکانییەوە دەکات و ستایشی ئاستی خوسانۆفیشی کرد.
پێش رووبەڕووبوونەوەی هەدێرسفێڵد، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، ئێرلینگ هالاند رۆژێک پشووی وەرگرتووە بۆ چاکبوونەوە و هیواداریشە بۆ کۆتایی هەفتە ئامادەبێت بۆ یاریکردن.
پیپ، پیرۆزبایی لە دۆنارۆما کرد بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵچی لە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هەموو ئەو کەسانەی بوونە براوەی خەڵاتەکە یان پاڵێوراوبوون شایەنی رێزن.
سەبارەت بە تەکتیکی یاریکردنیان بەرامبەر ئارسناڵ وتی: بەڕاستی شانازی دەکەم بە تیپەکەمەوە و دڵخۆشم، زۆرێک لەو شتانەمان وەرگرتەوە کە وەرزی ڕابردوو لەدەستمان دابوو، رۆحیەتێکی سەرسوڕهێنەرمان هەیە، راستە ئێمە ناتوانین بە درێژایی وەرز بەم شێوەیە یاری بکەین و ناشمانەوێت، بەڵام رێزێکی زۆرمان لە ئارسناڵ گرت چونکە یانەیەکی بەهێزە.
باسی لەوەشکرد، بۆ یارییەکەیان بەرامبەر هەدێر سفێڵد، پشت بە تێکەڵەیەک لە یاریزانانی تیپەکەی و یاریزانانی لاو دەبەستێت، دەیانەوێت کێبڕکێ بکەن و سەربکەون بۆ قۆناغی داهاتوو.
گواردیۆلا ستایشی ئاستی خوسانۆفی کرد و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، یاریزانێکی زۆر باشە و دەتوانێت لە زۆرێک لە پێگەکانی بەرگری یاری بکات، بێگومان کڕینێکی سەرکەوتووە و ماوەیەکی زۆر لە سیتی دەمێنێتەوە و هەمیشە بە پەرۆشە بۆ فێربوون و پێشکەوتنی زیاتر.