AM:12:00:23/09/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر لامین یاماڵ بەباشترین یاریزانی لاو دیاریکرا و لویس ئینریکیش باشترین راهێنەر بوو.
لە شاری پاریس مەراسیمی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بەڕێوەچوو، تێیدا لامین یاماڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو دیاریکرا و کێبڕکێکەی لە دۆوی و یەڵدز و نێڤێس چەند یاریزانێکی تر بردەوە و بۆ دووەمینجار خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.
لەلایەکی ترەوە وەک چاوەڕواندەکرا، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان، بەباشترین راهێنەری ساڵ دیاریکرا پاش ئەوەی بۆ یەکەمجار چامپیۆنز لیگی بۆ یانە پاریسییەکە بردەوە.
خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزیش درا بە دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئێستایی مانچستەر سیتی و پێشووی پاریس سان جێرمان، پاش ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی ڕابردوو پێشکەشی کرد.
وە پاریس سان جێرمان بەباشترین یانەی وەرزی رابردوو دیاریکرا، پاش بردنەوەی نازناوەکانی خول و جامی فەڕەنسا و چامپیۆنز لیگ.
وە خەڵاتی باشترین هێرشبەری ساڵیش درا بە ڤیکتۆر گیۆکیرێسی هێرشبەری پێشووی یانەی سپۆرتینگ و ئێستای یانەی ئاڕسناڵ.
لەسەر ئاستی خانمانیش، ئارسناڵ بەباشترین یانە دیاریکرا، سارینا ویگمان باشترین راهێنەر هەڵبژێردرا، پاجۆر باشترین هێرشبەر و هامپتۆن بەباشترین گۆڵچی دیاریکران.