PM:09:09:23/09/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لەگەڵ دی یۆنگ رێککەوتووە و گرێبەستی ئەستێرەکە
بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێدەکاتەوە.
فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی ماوەیەکی زۆرە باس لە داهاتووی
دەکرێت لەگەڵ بەرشەلۆنە، سەرەتا بەشێک لە دەنگۆکان باسیان لە رۆیشتنی دەکرد، بەڵام
دواتر زانرا یاریزانەکە بەنیاز نییە یانەی خەونەکانی بەجێبهێڵێت و بڕیاریداوە لە
پێناو مانەوەی لە بلاوگرانا قوربانی بدات.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ،
بەڕێوبەری کارەکانی فرانکی دی یۆنگ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە رێککەوتنی
کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەکە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، کارگێڕی یانە
کەتەلۆنییەکە، ئۆفەرێکی پێشکەش بە فرانکی کردووە کە بۆ ماوەی سێ ساڵە و مووچەکەی
تێیدا کەمکراوەتەوە، یاریزانەکەش قبوڵی کردووە و دەیەوێت لە یانەکەی درێژە بە
یاریکردن بدات.
ناوەڕاستکارە 28 ساڵانەکە لەگەڵ بەرشەلۆنە 263 یاری ئەنجامداوە، تێیدا توانیویەتی
19 گۆڵ و 23 ئەسیست تۆماربکات، لەگەڵ یانەکەش شەش نازناوی بەدەستهێناوە.