PM:07:43:22/09/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پریمەر لیگ باشترین خولی ئەوروپایە لە
پێنج وەرزی رابردوودا و ئیتاڵیا دووەمە و ئیسپانیاش لە پلەی سێیەمدایە.
پێگەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ریزبەندی
باشترین خولەکانی لە پێنج وەرزی رابردوودا بڵاوکردەوە، ریزبەندییەکە بە پێی
ئەنجامی یانەکانە لە چامپیۆنز لیگ و یۆرۆپا لیگ و کۆنفرانس لیگ.
خولی ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی 95 هەزار و
894 خاڵ لە پێشەنگی باشترین خولەکاندایە، خولی ئیتاڵیا لە پلەی دووەمی
ریزبەندییەکەدا دەبینرێت بەشێوەیەک کە یانەکانیان 85 هەزار و 88 خاڵیان
کۆکردووەتەوە.
خولی ئیسپانیا 79 هەزار و 453 خاڵیان
کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدایە، لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەدا
خولی ئەڵمانیا دەبینرێت بەشێوەیەک کە 75 هەزار و 545 خاڵی هەیە.
خولی فەرەنسا بە 68 هەزار خاڵ لە پلەی
پێنجەمی باشترین خولەکانی ئەوروپادایە لە پێنج وەرزی رابردوودا