PM:08:08:23/09/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی دوپاتیکردەوە بە پەرۆشە بۆ کارکردن لە ئەتلەتیکۆ
و ئەلڤارێزیشی بەباشترین یاریزانیان ناوبرد.
پێش رووبەڕووبوونەوەی رایۆ ڤایکانۆ، دیێگۆ سیمیۆنی
راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، لە یانەکەی هەست بە دڵخۆشی دەکات و بە پرۆشە
بۆ کارکردن تێیدا، تیپەکەی لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە، هەست بەوەش دەکەن لە
یارییەکاندا لە خولەکەکانی کۆتایی تووشی کێشە دەبنەوە، پێویستیان بە ئارامییە بۆ
ئەوەی بگەڕێنەوە لوتکە.
باسی لەوەشکرد، ئەلڤارێز باشترین یاریزانی
ئەوانە، هیوادارن یارمەتی بدەن باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات، وە ئەویش بتوانێت
یاریمەتی تیپەکە بدات و گۆڵ تۆماربکات، دوپاتیشیکردەوە، لە یاری پێشوویان سۆرلۆس
شایستەی کارتی سور نەبووە.
سەبارەت بەوەی لەم وەرزە تەنها لە یەک یاریدا
تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێتی هێشتووەتەوە باسی لەوەکرد، روونکردنەوەی ئەو بابەتە
ئاسان نییە بەڵام هۆکارەکەی بە کۆمەڵە و پەیوەندی بە کەسێکی دیاریکراوەوە نییە.
وتیشی: ئێمە هەمیشە باسی گرنگی هاندەرەکانمان
دەکەین، لە ئێستادا پێویستە یاریزانان و ستافی راهێنەرایەتی کاری قورس ئەنجامبدەن
بۆ دۆزینەوەی رێگا راستەکە، پاڵپشتی هاندەرانی میترۆپۆلیتانۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگە.