PM:05:46:23/09/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی ناپۆلی گرێبەستی پۆلیتانۆی تا
2028 نوێکردەوە و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی راگەیاند.
یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە راگەیەندراوێکی
فەرمیدا بڵاویکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ماتیۆ پۆلیتانۆی
ئەستێرەی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەکەیان.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، گرێبەستە
نوێیەکەی پۆلیتانۆ لەگەڵ یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2028 دەبێت لە کاتێکدا
گرێبەستەکەی ئێستای لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبوو.
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، پۆلیتانۆ
دوپاتیکردەوە، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات چونکە ئامانجی مانەوە بوو لە ناپۆلی بۆ
ماوەی چەندین ساڵیتر چونکە خۆی و خێزانەکەی هەست بە دڵخۆشی دەکەن.
ئەو یاریزانە لە مانگی یەکی 2020 گرێبەستی
لەگەڵ ناپۆلی ئیمزاکرد و تا ئیستاش دوو نازناوی لەگەڵدا بردووەتەوە، لە 238 یارییشدا
34 گۆڵی تۆمارکردووە و 35 ئەسیستی هەیە.
خ . ک