PM:09:12:19/09/2025
2036 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی گراڤنبێرگ دادەڕێژێت لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە ئامانجەکانی خۆی دیاریکردووە تا بۆ وەرزەکانی داهاتوو ریزەکانی پێ بەهێز بکات.
رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ئامانجی یەکەمی بەرپرسانی یانەی شاهانە کە لە هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن گراڤنبێرگی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵە.
ئەو رۆژنامەیە رایگەیاندووە، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە چونکە سەرسامە بە ئاستی و دەتوانێت سوود بە یانەکەیان بگەیەنێت.
رونیشیکردووەتەوە، ئەستەمە لیڤەرپوڵ دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکان لە پێکهاتەی ئارنی سلۆتی راهێنەر، جگە لەوەش ئەستێرە هۆڵەندیەکە چێژ دەبینێت لە یارییکردن لە پریمەر لیگ.
دڵنیاییداوە لەوەی کە ئەلۆنسۆ ئامانجی ئەوەیە کە سوود لە جەستە بەهێزەکەی گراڤنبێرگ ببینێت بەتایبەت لە وەرگرتنەوەی تۆپ لە یاریزانانی بەرامبەر، هەروەها توانای ئەوەی هەیە کە هێرشی نوێ دروستبکات.
خ . ک