دوو کورد بەشداری جامی کەنداو ناکەن

PM:06:30:19/12/2024

356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس هەڵۆ ئەمینی لە پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی کەنداو دوورخستەوە.
 خیسوس کاساس لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ جامی کەنداو راگەیاند و ژمارەی یاریزانەکانی بۆ 26 یاریزان کەمکردەوە، کە پێشتر 27 یاریزانی بانگهێشتکردبوو. 
هەڵۆ فایەق بەرگریکاری یانەی هەولێر لەلایەن کاساسەوە دوورخرایەوە پاش ئەوەی ماوەی هەفتەیەک لە دەوحە بەشداری کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەی کردبوو.
جیا لە هەڵۆ، مێرخاس دۆسکیش لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە، کە دۆسکی بەهۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی ڤیکتۆریا پلزنی چیکییەوە بەشداریی جامی کەنداو ناکات، رێبین سولاقاش گەرچی گومان دەکرا بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکرێت، بەڵام لەلایەن کاساسەوە بانگهێشت کراوە.
دیارترین یاریزانە بانگهێشتکراوەکانیش بریتین لە، عەلی جاسم و ئەیمەن حوسێن و زیدان ئیقبال و یوسف ئەمین هاوشانی، عەلی عەدنان و پیتەر گۆرگیس و رێبین سولاقا.