PM:02:55:15/11/2023
572 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عێراق هەوڵی یەکەم بردنەوەی دەدات لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و بەشی زۆری یاریزانەکانیشی
پیشەگەرن.
بڕیارە سبەینێ لە کاتژمێر پێنج و 45 خولەکی ئێوارەدا، هەڵبژاردەی عێراق لە
یاریگای بەسڕەی نیودەوڵەتی میوانداری هەڵبژاردەی ئندۆنیزیا دەکات لە پاڵاوتنەکانی
مۆندیالی 2026دا.
عێراق بە راهێنەرایەتی خیسۆس کاساسی راهێنەری ئیسپانی دەیەوێت بە بردنەوە
دەست بکات بە پاڵاوتنەکان تا بتوانێت لە یارییەکانی داهاتووشدا بە متمانەیەکی
زۆرەوە یاریبکات.
راهێنەرە ئیسپانیەکە لە چەند یاری رابردوودا بە شێوەیەکی جیاواز لە
رابردووی هەڵبژاردەکە پشت بە یاریزانە پیشەگەرەکان دەبەستێت کە لە خولەکانی تر یان
لە ئەوروپا یاریدەکەن و ڕێژەی یاریزانانی پیشەگەریش لە هەڵبژاردەکە گەیشتووەتە لە
سەدا 70.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی عێراق بێت کاساس بۆ یاریەکەی ئیندۆنیزیا پشت بە
هەندێک یاریزان دەبەستێت بۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەکە کە ئەوانیش عەلی جاسم و
ئەمجەد عەتوان و ئەمیر عەماری و پاشانگ عەبدوڵا و عەلی حەمادین.
چەند یاریزانێکیش بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری ئەو یاریە بکەن کە بریتین
لە زیدان ئیقبال و سەعد ناتق و دانێلۆ سەعید و ئەحمەد فەرحان.
عێراق لە مێژوویدا کاتێک رووبەڕووی ئیندۆنیزیا بووەتەوە باڵادەستتر بووە بە
شێوەیەک لە چوار یاری نێوانیاندا سێ بردنەوە و یەکسانبونێکی هەبووە لەگەڵیدا.
خ . ک