باشترین یاریزانی مانگی 10ـی ریاڵ مەدرید دەستنیشانکرا

PM:10:18:30/10/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاردا گولەر بە باشترین یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ مانگی ئۆکتۆبەر دەستنیشانکرا.

بە شێوەیەکی فەرمی، یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، ئاردا گولەری تورکی، یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەیان بە باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەر دەستنیشانکراوە.

گولەر کە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەری ریاڵ مەدریدی پێبەخشرا، رکابەرییەکەی لە، جود بێلینگهام، تیبۆ کۆرتوا، ئۆریلیان چوامینی و ئیدێر میلیتاو بردەوە.

ئەستێرە تەمەن 20 ساڵانەکە، لە مانگی ئۆکتۆبەر بەشداریی چوار یاریی بە درێسی یانەی ریاڵ مەدرید کرد، جیا لە پێشکەشکردنی ئاستێکی نایاب ئەسیستێکی تۆمارکرد.

ئاردا گولەر لە هاوینی 2023 بە بڕی 24 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فەنارباخچەی تورکییەوە روویکردە ریاڵ مەدرید، گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانە ئیسپانییە تا هاوینی 2029 درێژ دەبێتەوە.