PM:09:30:30/10/2025 
        
      180 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
یانەی یۆڤانتۆس لوسیانۆ سپالێتی بە راهێنەری نوێی
یانەکەی لە جیگای ئیگۆر تودۆر دەستنیشانکرد.
بە شێوەیەکی فەرمی، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە پێگەی
فەرمیدا رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵی واژۆکردووە،
تاکو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان لە ئەستۆ بگرێت.
دوپاتیشیکردەوە، گرێبەستی سپالێتی لەگەڵیاندا تا هاوینی
2026 درێژدەبێتەوە، هەروەها خۆشحاڵن بە پێشوازیکردن لە ڕاهێنەرێکی شارەزا و بە ئەزموون وەک ئەو بۆ خێزانی بیانکۆنێری.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە جێگای ئیگۆر تودۆری کرواتی لە یانەی
یۆڤانتۆس گرتەوە کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە دوورخرایتەوە، تودۆر لەگەڵ خانمە
پیرەکە سەرپەرشتی 24 یارییکرد، خاوەنی 10 بردنەوە و هەشت یەکسانبوون و شەش شکست
بوو.
سپالێتی کە راهێنەری نوێی یوڤییە، تەمەنی 66 ساڵە،
راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانە گەورەکانی وەک، ئەی ئێس رۆما، ئینتەر میلان،
ناپۆلی و زینیت سامپترسبۆرگی رووسی بووە.