یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا..پاریس و پۆرتۆ بردیانەوە و ئەتلەتیکۆ یەکسانبوو

AM:12:05:20/09/2023

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵ بێوەڵام لە بروسیا دۆرتمۆندی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە تایمی یەکەم یارییەکە رکابەرییەکەی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و هەردوو یانە هەلی گۆڵکردنیان دروست کرد بەڵام سرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەم یانەی پاریس سان جێرمان لە خولەکی 49 بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لەلایەن کیلیان مباپێ و لە خولەکی 58 ئەشرەف حەکیمی دووەم گۆڵی یانە فەرەنسسیەکەی تۆمارکرد.

سەرەنجام یانەی پاریس سان جێرمان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بردنەوەی بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند بەدەستهێنا لە یاریگای باخچەی شازادەکان.

لە یارییەکی تری کۆمەڵەی پێنجەم یانەی ئەتلاتیکۆ مەدرید لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بە لازیۆ بە گۆڵێک یەکسانبوون و لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمی دووەم گۆڵپارێزی لازیۆ گۆڵی یەکسان بوونی یانەکەی تۆمارکرد و ئەتلەتیکۆ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

لە دریژەی یارییەکانی یانە پاڵەوانەکان لە کۆمەڵەی هەشتەم پۆرتۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە یانەی شاختاری بردەوە و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگ دێت.