ئینیگۆ: متمانەم بە بەرشەلۆنە هەیە نازناو بەدەستبهێنێت

PM:10:34:16/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینیگۆ دەڵێت متمانەم بە بەرشەلۆنە هەیە نازناو بەدەستبهێنێت و ئەوەی یامال دەیکات لەچاو تەمەنی خۆی سەرسوڕهێنەرە.

ئینیگۆ مارتینێزی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە و ئێستای نەسڕی سعودی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: هێشتا سەیری یارییەکانی لا لیگا دەکەم، متمانەم بە بەرشەلۆنە هەیە رکابەری لەسەر نازناوەکان بکات.

دەشڵێت: خەڵک دەڵێن بەرشەلۆنە ئاستی لەم وەرزەدا باش نییە، بەڵام تەنیا دوو خاڵ لەدوای ریاڵ مەدریدەوەیە، هێشتا خۆم بە بەشێك لەو تیپە دەزانم، دڵنیام دەتوانێت نازناو بەدەستبهێنێت لەم وەرزەدا.

وتیشی: دوای من بۆشایی لە هێڵی بەرگری بەرشەلۆنە دروستنەبووە، هەندێک کێشە دەبێت، وەرزی رابردووش بە هەمان شێوە بوو، راستە من رۆڵێکی گرنگم هەبوو، بەڵام لەم وەرزەشدا یانەکە سەرکردەی هەیە و یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدان.

باسی لەوەشکرد، بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ فلیک، پەیوەندییەکەیان ناوازە ئینیگۆ دەشڵێت: بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ فلیک، پەیوەندییەکەمان ناوازە بووە، ئەو زۆر باوەڕی پێم هەبووە و متمانەی پێکردم لەو کاتەوەی پەیوەندیم بە تیپەکەوە کرد، زۆر شتم لێ فێربوو، زۆر سەرسام بوو بە من و منی بە پایەیەکی جەوهەری و گرنگ دەزانی، سەرەتا نەموێرا پێێبڵێم دەرۆم و بە یاریدەدەرەکەیم وت.

وتیشی: لامین وەک نمونەیەک بەرز سەیری منی دەکرد، تا رادەیەک وەەک باوکی، چونکە لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا پەیوەندی بە تیپی یەکەمەوە کرد، لە تەمەنی 15 ساڵیدا بوو، ئەوەی یەمال لە تەمەنی خۆیدا دەیکات سەرسوڕهێنەرە، باشترین شت تەرکیزەکەیەتی.