PM:07:32:16/10/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی دوپاتیکردەوە یارییەکەیان سەخت دەبێت و
دەیانەوێت بەباشی مامەڵە لەگەڵ پێکانەکان بکەن.
لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان، پێش
رووبەرووبوونەوەی ستراسبۆرگ وتی: پێموایە ئەوان یەکێکن لە باشترین تیپەکانی خولەکە، یاریزانی گەنجی
زۆریان ڕاهێنەرێکی باشیان هەیە.
وتیشی: ستراسبۆرگ چەند ئەنجامێکی زۆر باشیان
بەدەستهێناوە، یارییەکی سەختتر دەبێت بەراورد بە
یارییەکانی دیکە، چونکە هەمیشە یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان قورسە.
دەشڵێت: هەمیشە لەگەڵ پشووە نێودەوڵەتییەکاندا رووداوی سەرسوڕهێنەر ڕوودەدات، چاوەڕێی بینینی
یاریزانەکان دەکەین بزانین لە چ فۆرمێکدان، هەروەها دۆخی
سەرجەمیان شیدەکەینەوە.
باسی لەوەشکرد، ئامادەکارییەکی باش دەکەن بۆ ئەوەی بە
باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ هەموو پێکانەکان بکەن،
هەروەها زۆرینەی یاریزانەکانیان گەنجن و بە تەواوی پیشەگەرن.